له‌یلا گیوڤه‌ن له‌ په‌رله‌مان سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌كاربوو

6 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نه‌وا
له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده‌) له‌ په‌رله‌مانی توركیا سوێندی په‌رله‌مانتاریی خوارد و ده‌ستبه‌كاربوو.
له‌یلا گیوڤه‌ن پاش زیاتر له‌ ساڵێك هه‌ڵبژاردنی وه‌ك په‌رله‌مانتاری شاری جۆله‌مێرگ-ی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)، رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ میانی دانیشتنی په‌رله‌مانی توركیا سوێندی په‌رله‌مانتاریی خوارد و ده‌ستبه‌كاربوو.
پاش ئه‌وه‌ی گیوڤه‌ن سوێندی یاسایی خوارد، په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ و جه‌هه‌په‌ (پارتیی گه‌لی كۆماری) به‌ چه‌پڵه‌ پێشوازییان لێ كرد. 
له‌یلا گیوڤه‌ن رۆژی 31ی كانوونی دووه‌می 2018 زیندانی كرا، له‌ هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵ له‌كاتێكدا له‌ زیندان بوو، وه‌ك په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ هه‌ڵبژێردرا، پاش 10 مانگ مانه‌وه‌ له‌ زیندان، گیوڤه‌ن له‌ دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری په‌كه‌كه‌ ده‌ستی به‌ مانگرتنی بێسنوور له‌ خواردن كرد و  له‌ 79ه‌مین ڕۆژی چالاكییه‌كه‌ی ئازاد كرا، به‌ڵام له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی درێژه‌ی به‌ مانگرتن دا و پاش  200 ڕۆژ له‌ مانگرتن، له‌سه‌ر داوای ئۆجه‌لان كۆتایی به‌ چالاكییه‌كه‌ی هێنا. 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group