نەوا
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دژی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبییە.
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سۆمەریە رایگەیاند، "دژی بیرۆكەی هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی و تێكەڵاوكردنی بە هێزە ئەمنییەكانی عێراقم و لەگەڵ ئەوەدام حەشدی شەعبی وەك دامەزراوەیەكی سەربازی جیا لە هێزە ئەمنییەكانی دیكە بمێنێتەوە".
باسی لەوەشكرد، هێشتا زۆر هەڕەشە و مەترسی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق ماون و ئەركی هێزەكانی حەشدی شەعبی تەواو نەبووە.
مالیكی لە هەمان كاتدا باسی لەوەشكرد، كە لەگەڵ ئەوەدایە هێزەكانی حەشدی شەعبی رێكبخرێنەوە و سەر بە فەرماندەیی گشتی هێزەچەكدارەكانی عێراق بن.
لە رۆژانی رابردوودا عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمانی كرد، بە رێكخستنەوەی حەشدی شەعبی و تێكەشڵكردنیان لەگەڵ هێزە فەرمیەكان.