سیاسەتكردن لە كوردستاندا قوباد تاڵەبانی پێشوەخت پیر دەكات

15/07/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەخنە لە سیاسەتكردن لە كوردستاندا دەگرێت و دەڵێت "ئەو جۆرە سیاسەتكردنە پیرم دەكات".
لەڕێگەی ئەپلیكەیشنی faceapp چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی پێشبینیكراوی پیربونی خۆیان بڵاودەكەنەوە و لەو چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی بە وێنەیەكی پیربونی خۆی بەشداری لەگەڵ فۆڵۆوەرەكانی خۆی كردوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەردا.
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكەی، نوسیویەتی "من بە پیری...هەرچەندە ئەگەر سیاسەتكردن لە كوردستان وا بمێنێت لەوانەیە ئەوەندەی پێ نەچێت تا وام لێ بێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group