پلەكانی گەرما كۆتایی بەڕەگەزی نێرینەی گیانلەبەرێك دەهێنێت

15/07/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
كیسەڵ یەكێكە لەو گیاندارانەی رەگەزەكەی بەپێی پلەكانی گەرما دیاری دەكرێت و شارەزایان دەڵێن، ژمارەیەكی زۆر مێینەی كیسەڵ هەیە و تا ساڵی 2100 زیاتر لە 99%ی كیسەڵەكانی جیهان لە رەگەزی مێ‌ دەبن.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك، بەهۆی قەتیسبونی پلەكانی گەرما لەجیهاندا، بەرزبونەوەی ژمارەی كیسەڵە مێینەكان بەرێژەیەكی بەرچاو لە بەرزبونەوەدان، تەنانەت ئەگەر رێگە لە بەرزبونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما بگیردرێت هێشتا تا ساڵی 2100 نزیكەی %99.86ی كیسەڵەكانی جیهان لە رەگەزی مێینە دەبن.
ئەوەش هاتووە، لەوەش خراپتر ئەگەر دیاردەی قەتیسبوونی گەرما لەسەر ئەو رێچكەیەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا لە هەر 10 گەرای كیسەڵ تەنها 1 دانە رزگاری دەبێت ئەوەش بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمای زەوی، كە كوشندەیە بۆ ئەو جۆرە گیاندارە.
لای خۆیەوە لوسی هۆكس مامۆستا لەزانكۆی ئێكستەر لە بەریتانیا ئاماژەی بەوەداوە، دورگەی كاپ ڤێردی "سەری سەوز" یەكێكە لە گەورەترین ناوچەی كۆبونەوەی كیسەڵە گەورەكان لەجیهاندا و 15%ی كیسەڵی جیهان لەو دورگەیەدان، بەپێی لێكۆڵینەوەكان 80%ی كیسەڵەكانی ئێستا لە جیهاندا لە رەگەزی مێینەن و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماش ئەو رێژەیە زیاتر دەكات، لەحاڵەتی زیاتر گەرمبوونی زەوی ئەگەری هەیە بەهیچ شێوەیەك رەگەزی نێر لەناو ئەو جۆرە گیاندارەدا نەمێنێت.
لەلێكۆڵینەوەكەدا زانایان هیوای ئەوە دەخوازن كیسەڵەكان لەگەڵ بارودۆخەكەدا خۆیان رابهێنن و پێشبكەون، زیاتر لە وەرزە ساردەكاندا زاوزێ‌ بكەن یان لە شوێنە تاریكەكاندا و پێشیانوایە كیسەڵەكان تەنها ئەو دوو رێگەچارەیەیان هەیە، بەڵام مەترسیەكە ئەوەیە بەهۆی خێرایی گۆڕان لە پلەكانی گەرما و درێژی تەمەنی كیسەڵ بەو شێوەیە خێرایە، ناتوانێت پێشبكەوێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group