رێژەی برسییەكانی جیهان لە زیادبوندایە

16/07/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەی ئەوانەی لە جیهاندا بێ خۆراكن و برسین لەزیادبوندایە و ساڵی رابردو گەیشتوەتە 821 ملیۆن كەس.
لەراپۆرتێكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكاندا هاتوە "رێژەی برسییەكانی جیهان بەردەوام لە زیادبوندایە و تەحەدایەكی گەورە لەبەردەم ئەو بەرنامە جیهانیەدا هەیە، كە بۆ كۆتاییهێنان بەبرسێتی لەساڵی 2030دا دانراوە".
رونیشكراوەتەوە، رێژەی ئەوانەی بێ خۆراكن و برسین گەیشتوەتە 821 ملیۆن كەس و كیشوەری ئەفریقیا بەپێی رێژەی دانیشتوان لە ریزبەندی پێشەوەی ناوچە برسیەكانی جیهاندایە بەتایبەتی وڵاتەكانی خۆرهەڵاتی ئەو كیشوەرە، كە %30.8ی بەدەست كەمی خۆراكەوە دەناڵێنن و گەشەی ئابوری لەو كیشوەرەشدا زۆر خاوبوەتەوە.
بەپێی هەمان راپۆرت، كیشوەری ئاسیا زۆرترین ژمارەی برسی تێدایە، كە 513 ملیۆن و 900 هەزار كەسن، بەدوای ئەویشدا كیشوەری ئەفریقیا دێت بە 256 ملیۆن و 100 هەزار كەس، هەروەها لە ئەمریكای لاتینیش 42 ملیۆن و 500 هەزار كەس بەدەست كەمی خۆراكەوە دەناڵێنن.
هەروەها جەختكراوەتەوە لەوەی رێژەی ئەو كەسانەی لەجیهاندا لەڕووی جۆری خۆراكەوە پارێزراو نین و ئاسایشی خۆراكییان نییە، بە دوو ملیار كەس دەخەمڵێنرێن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group