ئێران: 17 سیخوڕى CIAمان ده‌ستگیركردوه‌

22/07/2019 جیهان

نه‌وا
دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشكرایانكرد، 17 كەسیان دەستگیركردوە، كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریكی CIAوە راهێنانیان پێكراوە و سزای لەسێدارەدان بۆ چەند كەسێكیشیان دەركراوە.
ئاژانسی "فارس" لەزاری بەرپرسێكی وەزارەتی هەواڵگریی ئێرانەوە بڵاویكردوەتەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران ناسنامەی 17 سیخوڕیان ئاشكراكردوە، كە لەلایەن CIAیەوە راهێنانیان پێكراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی بەرپرسەكە، ئەو سیخوڕانە لەناوچە و كەرتە هەستیارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێراندا كاریان كردوە و بونیان هەبوە.
رونیشیكردوەتەوە، سزای لەسێدارەدان بەسەر هەندێك لەو كەسانەدا سەپێنراوە و هەر ئەمڕۆ دووشەممەش گرتەی ڤیدیۆیی ئەو كەیسە بڵاودەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group