نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
دوای به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له 50 هه‌زار گوڵی قه‌دیفه له نه‌مامگه‌ی نمونه‌یی، ئه‌مڕۆ 1-8-2019 له رێگای هه‌ڵمه‌تێكه‌وه چاندنیان له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ندازیار عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وتی "ئه‌مڕۆ له رێگای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستمانپێكردوه، 50 هه‌زار گوڵی قه‌دیفه، كه له نه‌مامگه نمونه‌یه‌كانی خۆمان به‌رهه‌ممان هێنابو، ده‌چێنین".
وتیشى "له‌قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 9 شوێن (شه‌قامی پزیشكان، فلكه‌ی سافی، پێش تابلۆ مۆل له دوورگه‌ی ناوه‌ندی كه‌ركوك، شه‌قامی 30 مه‌ترى، شه‌قامی 60 مه‌ترى، شه‌قامی زاگرۆز، پێش سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی، پێش گازینۆ عه‌نته‌ر و شه‌قامی شۆڕش) گوڵه‌كانی تێدا ده‌چێنرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌ندازه و پاركه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌واوی ئه‌و 50 هه‌زار گوڵه ده‌چێندرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه مانگی دووی ئه‌مساڵیش 100 هه‌زار نه‌مامی دیكه‌یان چاندبو، له‌داهاتوشدا هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.