نەوا
ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكەوانی ئەمریكا (ناسا)، ھەسارەیەك لە سیستەمێكی دووری خۆر دۆزراوەتەوە كە بۆ ژیانكردن مەرجی گونجاوی تێدا بەدی دەكرێ.
بەپێی ھەواڵێكی ماڵپەری ScienceDaily ئەمریكی، مانگی دەستكردی دۆزینەوەی ھەسارەی ناسا (TESS) ھەسارەیەكی گونجاوی بۆ ژیانكردن لە دووری 31 ساڵی تیشكی لە خۆر دۆزیوەتەوە و ناویان لێناوە "GJ 357 d".
راشگەیەندرا كە ئەو ھەسارەیە شەش ھێندە لە زەوی گەورەترە و مەرجەكانی ژیانكردنی تێدایە.
لەبارەی دۆزینەوەكە زانیاری زیاتر لە گۆڤاری "Astronomy&Astrophysics" بڵاو كراوەتەوە.