هازارد شریتی گۆڵەكانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بچڕاند

07/08/2019 وەرزش

نەوا
بۆ دواجار ئیدین هازارد یاریزانی نوێی ریاڵ مەدرید گۆڵی یەكەمی بۆ تیمە نوێیەكەی تۆماركرد و شریتی گۆڵەكانی بچڕی.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ریاڵ مەدرید لە یارییەكی دۆستانەدا روبەڕوی رێدبۆڵ سالزبۆرگی نەمسایی بوەوە و بە تاكە گۆڵێكی هازارد لە خولەكی 18ی یارییەكەدا سەركەوتنی بەدەستهێنا.
تائێستا هازاردی بەلجیكی لە پێنج یاری ریاڵ مەدریددا بەشداری كردوە و نەیتوانیوە هیچ گۆڵێك تۆماربكات یاخود بۆ هاوڕێكانی دروستبكات. ئەوەش وایكرد رەخنەیەكی زۆری روبەڕو ببێتەوە، بەتایبەت دوای زیادبونی كێشی جەستەیی و قەڵەوبونی.
هاوینی ئەمساڵ هازارد بەبڕی 100 ملیۆن یورۆ لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە كردوە و تا پێنج وەرز لە سانتیاگۆ بێرنابیۆدا دەمێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group