ئايفۆن پاشەكشێیەكی گەورە دەكات

10/08/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
جارێكی دیكە كۆمپانیای ئەپڵ پاشەكشێ دەكات و ئایفۆنەكەی لە بازاڕی مۆبایلی زیرەكدا دەچێتە پلەی چوارەمی.
بەگوێرەی داتاكانی فرۆشی مۆبایل لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا، كە دامەزراوەی توێژنەوەكانی بازاڕ بڵاویكردوەتەوە، ئایفۆن پلەی سێیەمی بۆ كۆمپانیایەكی چینی چۆڵكردوە.
داتاكان ئەوە دەردەخەن، كە فرۆشی ئایفۆن لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا دابەزیوە بۆ 35.3 ملیۆن مۆبایل، لەكاتێكدا مۆبایلی ئۆپۆی چینی 36.2 ملیۆن فرۆشی هەبوە.
هەر بەگوێرەی داتاكان، كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشور لەڕێی فرۆشی "گالاكسی نۆت 10"ەوە پلەی یەكەمی گرتوە و 75.1 ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە و 23%ی بازاڕی بۆخۆی بردوە. پلەی دووەمیش بۆ هواوی بوە، كە 18%ی بازاڕی بەردەكەوێت و 58.7 ملیۆنی لێفرۆشراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group