سەندیكای هونەرمەندانی ئوردن بەتوندی كازم ساهیر ئاگاداردەكاتەوە

11/08/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
سەندیكای هونەرمەندانی ئوردن هۆشدارییەكی ئاراستەی كازم ساهیر هونەرمەندی گەورەی عیراق و جیهان دەكات و داوای 44 هەزار دۆلاریشی لێدەكات.
میدیای ئوردن بڵاویكردوەتەوە، كازم ساهیر بێ ئەوەی مۆڵەتی سەندیكای هونەرمەندانی ئوردنی هەبێت، چالاكی هونەری لەو وڵاتەدا ئەنجام دەدات، هەربۆیە سەندیكاكە داوای 44 هەزار دۆلاری لە بەرانبەر رێكخستنی چوار ئاهەنگ لە ئوردن لێدەكات، كە داهاتی هەر ئاهەنگێكی بە 110 هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
سەندیكای هونەرمەندانی ئوردن ماوەی یەك هەفتەی لەبەردەم كازم ساهیر داناوە بۆئەوەی كارەكانی رێكبكاتەوە و 44 هەزار دۆلارەكە تەسلیم بكات، ئەگەرنا پەنا بۆ دادگا دەبەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group