وەزارەتی تەندروستی ژمارەی قوربانییەكانی تەقینەوەكەی دوێنێی راگەیاند

13/08/2019 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند لە ئاكامی ئەو تەقینەوەیەی كە بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی لەسەربازگەیەكی سەر بە حەشدی شەعبی لە ناوچەیەكی باشووری بەغدا روویدا، 13 هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە‌، لە ئاكامی تەقینەوەكەدا، چەند مووشەكێك بەسەر چەند خانوویەكدا لە ناوچەی دۆرە باشووری بەغدا كەوتەخوارەوەو بەهۆیەوە 13 هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون.
رونیشیكردەوە، 7 برینداریان گەیاندراونەتە نەخۆشخانەی یەرموك و 6 بریندارەكەی دیكەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مەحمودییە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group