هەفتەی داهاتوو كۆمپانیاكانی نەوت لە عێراق بە فەرمی دەست بە بەرهەمهێنان دەكەنەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
شێروان دووبەردانی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە نوسراوێكی فەرمی دڵنیایی ئەمنیی پێویستی داوەتە كۆمپانیاكانی نەوت بۆ ئەوەی بێ دوودڵی دەست بە بەرهەمهێنان بكەنەوە.
ئاماژەشی بەوەدا، لەسەر ئاستی سەربازی هەماهەنگیی نوێ هەیە و بڕیار وایە سیستەمێكی بەرگریی ئاسمانی لە هەولێر جێگیر بكرێت بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان لە هەر هەڕەشەیەكی دەرەكی، كە بۆ ئەم مەبەستەش مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێم رەزامەندیی فەرمیی لەسەر دانانی سیستەمەكە دەربڕیوە.
دوپاتیشیكردەوە، هەفتەی داهاتوو كۆمپانیاكانی نەوت بە فەرمی دەست بە بەرهەمهێنان دەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group