عێراق ... 10 چەكداری داعش لە بیابانەكانی ئەنبار كوژران

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا
دەزگای بنەبڕكردنی تیرۆر لە عیراق بڵاویكردەوە، لە بیابانەكانی ئەنبار 10 چەكداری داعش كوژراون و پێنجی دیكەش دەستگیركران.
دەزگای بنەبڕكردنی تیرۆر رۆژی سێشەممە 13-8-2019 لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە،" یەكەیەكی هێزەكانی دەزگای بنەبڕكردنی تیرۆر بە هەماهەنگی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێكیان لە ناوچەی روتبە و دۆڵی حوران لەبیابانی ئەنبار ئەنجامداوە، ئەوەش دوای بەدەستگەیشتنی زانیاری وردی هەواڵگری لەسەر جموجوڵی پاشماوەكانی داعش لەو ناوچەیە".
ئاماژەی بەوەش كردووە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا 10 چەكداری داعش كە دوانیان پشتێنەی بۆمب ڕێژكراویان بەستووە كوژراون و  پێنجی  دیكەشیان دەستگیر كراون".
ئەمكردەوە سەربازییە دوای زیادبونی چالاكی و جموجوڵی چەكدارانی داعش دێت لەناوچە سنوورییەكانی نزیك سوریا بەتایبەت پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار و دیالە و كەركوك و سەڵاحەدین، كە زنجیرەیەك پەلامار و هێرشیان بۆسەر هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتیانی سڤیل ئەنجامداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group