بەرشەلۆنە یەكەم سێ خاڵی لالیگای لەدەست دا

16/08/2019 وەرزش

نەوا
بەرشەلۆنەی پاڵەوانی وەرزی رابردوی خولی پلە یەكی ئیسپانیا بەبێ ایۆنێل میسی بەهرەمەند هیچی پێنەكرا و یەكەم یاری وەرزی نوێی خولەكەی دۆڕاند.
شەوی هەینی 16-8-2019 لەگەڵ دەستپێكی وەرزی نوێی لالیگای ئیسپانی، یانەی ئەتلەتیك بیلباو لەنێو یاریگای سان مامیسی خۆی میوانداری بەرشەلۆنەی بەبێ میسی كرد، هەرچەندە سوارێز و گریزمان و عوسمان دیمبلی سەركردایەتی هێڵی پێشەوەیان دەكرد، بەڵام كەسیان نەیانتوانی بۆشایی میسی پڕبكەنەوە و هیچیان بۆ ڤالڤێردی راهێنەر و هاندەرانی بلاوگرانە نەكرد.
لە یارییەكەدا تا خولەكی 88 هەردوولا بەبێ گۆڵ یەكسانبون، تا خولەكێك پاشتر ئەدۆریزی یاریزانی ئەتلەتیك بیلباو بە لێدانی مقەستییەك توانی گۆڵی سەركەوتنی تیمەكەیان و یەكەمی خولەكە تۆمار بكات و سێ خاڵی نایابی بۆ ئەتلەتیك بیلباو لە یارییەكی زەحمەتدا بەدەستهێنا.
جێی وەبیرهێنانەوەیە میسی بەهرەمەند بەهۆی پێكانەوە لە یەكەم یاری لالیگادا ئامادەنەبوو، پێشبینی دەكرێت لە دووەم هەفتەی خولەكەوە بگەڕێتەوە نێو كەتیبەكەی ئیرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group