ئیئتیلافەكەی عەبادی: هەوڵی خستنی عادل عەبدولمەهدی نادەین

20/08/2019 عێراق

نەوا
ئیئتلافی نەسڕ كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو سەرۆكایەتی دەكات رەتیدەكاتەوە ئەوان هەوڵی خستنی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بدەن و تەئكیدیش دەكاتەوە پەنا نابەنەبەر شەقام بۆ ئەو كارە.
لەو بارەیەوە ئایات موزەفەر ئەندامی ئیئتیلافی نەسڕ لەلێدوانێكدا وتی، نەسڕ ئۆپۆزسیۆنبونی خۆی راگەیاند و ئەوەش مانای ئەوە نییە ئامانجی خستنی حكومەتە، هەروەها پەنا ناباتەبەر شەقام بۆ روخاندنی حكومەت.
وتیشی، حەیدەر عەبادی رەتیكردەوە پۆستی وەزیری دەرەوە وەربگرێت و ئیئتیلافەكە چاوەڕێی هیچ پۆستێكی دیاریكراو ناكات لە حكومەتدا.
ئەو سەركردەیەی ئیئتیلافی نەسڕ باسی لەوەشكرد، ئیرادە هەرێمیەكان خۆیان بەسەر واقعی عیراقدا زاڵ دەكەن هەروەها عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانیش هەنگاوی گەورە دەنێت لە دۆسێی دەرەوەدا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group