سەدر: ببورە ئیمام عەلی شیعە حكومیان كرد و زوڵمیان كرد

20/08/2019 عێراق
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر

نەوا
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوای لێبوردن لە ئیمام عەلی دەكات و دەڵێت "ببورە ئیمامەكەم، تۆ فەرمانڕەواییت كرد و دادپەروەر بویت، بەڵام شیعەكەت فەرمانڕەواییان كرد و زوڵمیان كرد".
سەدر لە چەند تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی "ببورە ئیمامەكەم، فەرمانڕەواییت كردو دادپەروەر بویت، بەڵام شیعەكەت فەرمانڕەواییان كرد و زوڵمیان كرد، فەرمانڕەواییت كرد و درهەمێك لەماڵتدا نەبوو، ئێستا شیعەكەت فەرمانڕەوایی دەكەن و هەژاران درهەمێكیان نییە".
هەروەها دەڵێت "ببورە ئیمامەكەم فەرمانڕەواییت كرد و چاكسازیت كرد، شیعەكەت فەرمانڕەواییان كرد و گەندەڵا بوون، فەرمانڕەواییت كرد و عیراقت كرد بە گەلێكی سەربەرز لەناو گەلاندا، شیعەت فەرمانڕەواییان كردو عیراق شەرمەزار بوو لەنێو گەلاندا، ببورە ئیمامەكەم بەڕۆژوو بویت و زیادەڕەویت نەكرد، شیعەكەت زیادەڕەوییان كردو میللەت برسی بون".
موقتەدا سەدر داواشی لە سیاسییەكانی سوننە لە عیراق كردوە ئامۆژگاریەكانی ئیمام عەلی وەربگرن و ژیان و چاكسازیەكانی و گرنگیدان بە گەلەكەی بكەن بە نموونە بۆ خۆیان. هەروەك چۆن ئەو داواكاریەش ئاراستەی سەرجەم گەلانی عیراق دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group