نه‌وا
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانى پارێزگاى بابل ئاشكرایانكرد، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ماتۆڕسكیلێكى بۆمبڕێژكراوه‌وه بوونه قوربانى گه‌یشتوه‌ته 39 بریندار.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانى پارێزگاى بابل ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، دوێنێ له ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراودا له قه‌زاى "موسه‌یب"ى ئه‌و پارێزگایه، 39 هاووڵاتی بریندار بون.
روونیشكراوه‌ته‌وه، برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌و چاره‌سه‌رى پێویستیان وه‌رگرتووه.