نه‌وا
ساروخان ئۆلوچ سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" له په‌رله‌مانی توركیادا رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌وڵه‌ت رۆژێك له دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان بڕیاری دانانی قه‌یومی داوه و ئه‌وه‌ی سوله‌یمان سۆیلوی وه‌زیری ناوخۆ ده‌یڵێت، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاره‌وانییه‌كان كارێكی یاساییه، درۆ ده‌كات.
ساروخان ئۆلوچ سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په له‌لێدوانێكدا وتویه‌تی "پێشتر بیستبومان ئه‌ردۆغان و سۆیلو بڕیاریانداوه قه‌یوم له شوێنی هاوسه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په داده‌نێن و له یه‌ك رۆژ دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له 1ی نیسانی 2019 ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌ركردوه و ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌وه كردوه، بۆیه ئه‌وه‌ی سۆیلو ده‌یڵێت، بڕیاره‌كه‌مان بۆ لادانی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان بڕیارێكی حقوقی و یاساییه، درۆ ده‌كات".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په ده‌شڵێت "به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشانی یاسایی و دیموكراتیك له دژی قه‌یومه‌كان، چونكه بڕیارێكی ته‌واو سیاسییه".