ترامپ داوا لە كۆمپانیا ئەمریكییەكان دەكات لە چین بكشێنەوە

24/08/2019 جیهان

نەوا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بڕیاری داوە كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی لە چین بكشێنێتەوە، ئەویش دوای بڕیاری چین بە زیادكردنی باجی گومركی لەسەر چەند بەرهەمێكی ئەمریكی.
لەسەر وتەكانی ترامپ، تائێستا كۆشكی سپی رونكردنەوەی نەداوە، كە ئایا سەرۆكی ئەمریكا دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بڕیاری كشانەوەی كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی لە چین دەربكات.
بڕیارەكەی ترامپ دوای زنجیرەیەك سزای نێوان چین و ئەمریكا دێت لەسەر ئەو كاڵایانەی هەردوو وڵات بەرهەمیدەهێنن و هەناردەی یەكتری دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group