ترامپ ناڕازییە لە هێرشەكانی ئیسرائیل لەناو عێراق

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا
بەپێی چەند سەرچاوەیەك ترامپ ناڕازییە لە هێرشەكانی ئیسرائیل لە دژی حەشدی شەعبی و نیگەرانە لەوەی ئەو هێرشانە زیان بە بەرژەوەندیی واشنتۆن و لایەنگرانی لە عێراق بگەیەنێت
دوای ئەوەی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ دانی بەوەدا نا كە هێرشەكانی ئەم دواییە بۆ سەر بنكەكانی حەشدی شەعبی لە عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون، چەند سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی ئاشكرایانكردووە ئیدارەكەی دۆناڵد تڕەمپ ناڕازییە لەو هێرشانەی ئیسرائیل و پێی وایە ئەو هێرشانە لە بەرژەوەندیی ئەمریكا و لایەنگرەكانی لەناو عێراقدا نییە.
ئەوسەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشكردووە كەسانێك هەن دەیانەوێت عێراق بكەنە سوریایەكی تر و ئیسرائیلیش هەر كاتێك بیەوێت سەروەرییەكەی پێشێل بكات، بەڵام عێراق هەرگیز نابێتە سوریا و گواستنەوەی ململانیكانیش بۆ عێراق بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ئێران مەترسییەكی گەورە بۆ سەر ئیسرائیلیش دروستدەكات.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشكردووە، بەردەوامبونی ئەو هێرشانە كاریگەریی نەرێنیی دەبێت لەسەر پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ هاوپەیمانێكی گرنگدا كە ئەویش عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقە بەتایبەت لەم كاتە هەستیارەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group