ژنانی كۆریای باشور دەستبەرداری "ستیان" دەبن!

03/09/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
ژنان و كچانی كۆریای باشور بڕیاریان داوە چیتر "ستیان" لەبەرنەكەن و هاشتاگێكیشیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بۆ ئەو مەبەستە دەستپێكردوە.
بەپێی بەدواداچونێكی كەناڵی بی بی سی بەریتانی، هاشتاگی #NoBra كە مانای "نا بۆ ستیان" دەگەیەنێت، بۆتە جوڵانەوەیەكی خانمان و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییە جیاوازەكاندا چالاك بوە.
بیرۆكەی ئەو جوڵانەوەیە لە بڵاوبونەوەی وێنەی كچە ئەكتەرێكی كۆریای باشورەوە وەرگیراوە، كە ناوی "سولی"یە و لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی بەبێ ستیان داناوە و لەوێشەوە جوڵانەوەكە فراوان بوە.


ئەو كچە ئەكتەرە پێیوایە لەبەركردنی "ستیان" ئازادییەكی كەسییە و پەیوەندی بە هیچ كەسێكەوە نییە.
هەرچەندە ئەو كچە ئەكتەرە كارەكەی بە ئازادی تاكەكەسی وەسف دەكات، بەڵام چی خانمان و چی پیاوان لە بەرانبەری وەستانەوە و بەوە تۆمەتباری دەكەن، كە دەیەوێت سەرنجی دەوروبەر بۆ خۆی رابكێشێت و بە ئیستیفزازی وەسفی دەكەن. هەندێكی دیكەش دەڵێن، جوڵانەوەی خانمان بۆ ناوبانگی خۆی دەقۆزێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group