نه‌وا-رۆژیار سیروان-سلێمانی
به ئامانجی ناساندنی مێژووی ئاسه‌واره‌كان، به‌ئاماده‌بوونی كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی هۆڵێكی تایبه‌ت به منداڵان له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی سلێمانی كرایه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه هاشم حه‌مه‌عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، ئه‌و هۆڵه له‌لایه‌ن زانكۆی گلاسكۆی به‌ریتانی و كونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان بودجه‌كه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌بێت كاری تێدا كراوه، له‌ئێستاشدا خوێندكاران ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن.
وتیشی "ئامانج لێی ناساندنی خوێندكارانه به شوێنه‌واره‌كان و رێزگرتنه له مێژووی خۆیان، به‌پێی ئامارێك زۆرترین سه‌ردانیكه‌رانی مۆزه‌خانه‌كه قوتابیانی بنه‌ڕه‌تییه‌و له‌كاتی سه‌ردانیكردنی ئه‌و قوتابیانه بۆ ئه‌م هۆڵه خۆی كاری هه‌ڵكۆڵین و دۆزینه‌وه‌ی پارچه‌كانی ئاسه‌وار ده‌كات".
به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی رونیشیكرده‌وه، بیرله‌وه‌كراوه‌ته‌وه له‌پێناو خزمه‌تی قوتابیان و خوێندكارانی قه‌زاو ناحیه‌كان، مۆزه‌خانه‌یه‌كی گه‌ڕۆك دروستده‌كه‌ن و ئه‌و سندوقانه‌ی دروستیان كردوه و پارچه‌ی كۆپیكراوی ئاسه‌واره‌كانی تێدایه، به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌یانگه‌ڕێنن تا بتوانن ئاشنایان بكه‌ن و بیانبینن.