ترەمپ گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەكات بە ئامانجی كۆتاییهانی شەڕ

18 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئەمریكا هیوادارە كە بەرەو كۆتایی شەڕی نێوانیان لەگەڵ ئێران بچن، ئاماژەی كردوە كە خۆی بە شێوەیەكی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران سەبارەت بەو پرسە قسەی كردوە.
هاوكات ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان داوای كەمكردنەوەی پەرەسەندنەكان و هەنگاوی دیپلۆماسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات لە كاتێكدا شەڕ لە یەمەن و لە نێوان گروپی حوسییەكان و سعودیە توندتر دەبێت.
هاوكات موحسین رەزایی بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەڵێت: پێویستە ئەمریكا هەنگاوی كردەیی بنێت بۆ بەدەستهێنانی متمانەی تاران كە وڵاتەكەیان ئێستا متمانەی سفری بە واشنتۆن هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group