هیندستان.. ژنێكی 73 ساڵان بووە دایكی دووانەیەك

06/09/2019 هەمەڕەنگ

نەوا


لە ویلایەتی ئاندرا پرادێشی هیندستان، ژنێكی تەمەن 73 ساڵان دوو منداڵی بە بلووری بوو.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی بی بی سی، ماگایاما یاراماتی 73 ساڵان و هاوسەرەكەی سیتاراما رجاراۆ-ی 82 ساڵان، ساڵانێكە سەرقاڵی دانانی منداڵی بلوورین. دوواینجاریش ماگایاما  لەژێر چاودێری د. ئوما سانكار ئەنجامیاندا و، پاش وەرگرتنی چارەسەر بۆ ماوەی دوو مانگ و دانانی بلوری دووگیان بووە و بە نەشتەرگەری دووانەیەكی بووە.
د. سانكار باسی لەوە كرد كە رەوشی دایك و منداڵەكان باشە، باسی لەوەیش كرد كە پاش لەدایكبوونی منداڵەكان راجاراۆ-ی باوك‌ دووچاری شەلەل بووە و لەژێر چارەسەردایە.
 لە ساڵی 2018دا لە ویلایەتی پێنجاری هیندستان، ژنێكی 72 ساڵان بەناوی دالجیندەر كاور منداڵێكی كوڕی هێنایە دنیاوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group