نه‌وا
له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی كنه و پشكنین له‌و ته‌پۆڵكه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته باكوری قه‌ڵای وان له باكوری كوردستان و له‌سه‌ر مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی كو‌لتور و گه‌شتیاریی توركیا ئه‌نجامده‌درێت، دوو ژوور و چه‌ند به‌شێكی گۆزه‌یه‌ك دۆزرانه‌وه، كه مێژووه‌كه‌یان بۆ پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن له‌لایه‌ن تیمێكی 50 كه‌سیی، كه سه‌رجه‌میان له زانكۆ جۆراوجۆره‌كان، زانا و شوێنه‌وارناسن، به سه‌رپه‌رشتیی دكتۆر ئه‌ركان كۆنیار به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی شوێنه‌وارناسیی و مێژوو له ناوچه‌ی وان و مامۆستا له كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی ئیستانبوڵ، له‌و ته‌پۆڵكه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته باكووری قه‌ڵای وان، درێژه‌ی هه‌یه.
له‌و كارانه‌دا كه پێشتر له‌نێو ئه‌و ته‌پۆڵكه‌یه‌دا ئه‌نجامدراون، پێكهاته‌ی مێژوویی وان و چه‌ند شوێنه‌وارێكی سه‌رده‌می ئاراراتییه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه، دوو ژوور و چه‌ند به‌شێكی قاپێكی گڵین و گۆزه‌یه‌ك دۆزرانه‌وه، كه مێژووه‌كه‌یان بۆ پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
د.ئه‌ركان كۆنیار ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه پشوودرێژانه‌ترین كاری هه‌ڵكه‌ندن له ناوچه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ته‌پۆڵكه‌كه له رووی مێژووی نیشته‌جێبوونه‌وه گرنگیی ئێجگار زۆری هه‌یه و وتی "له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند شتێكمان دۆزییه‌وه، كه بۆ ئێمه چاوه‌ڕواننه‌كراو بوون. ده‌ستمان به گۆزه و قاپه گڵینه به‌كارهێنراوه‌كان، ماڵه‌كان، پاشماوه‌ی پێكهاته‌كانی پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ری وان گه‌یشت. ئه‌مه بۆ ئێمه ئێجگار چاوه‌ڕواننه‌كراوبوو. چونكه له‌ماوه‌ی 60 ساڵی رابردودا، شتی له‌وشێوه‌یه له وان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه".
كۆنیار تیشكی خسته‌سه‌رئه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن، شاری وان خاوه‌نی مێژوویه‌كی دێرینه و ده‌شڵێت "ده‌ستمان به ماڵی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه گه‌یشت، كه له یه‌كه‌مین چاخی برۆنزیی، واته به‌ر له سێ هه‌زار و 500 ساڵ له وان ژیاون. دوو جۆر ماڵمان دۆزیوه‌ته‌وه. یه‌كێكیان بازنه‌یی و ئه‌وی دیكه‌یان چوارگۆشه‌ییه".
هه‌روه‌ك وتی "كۆمه‌ڵگه‌ی یه‌كه‌مین چاخی برۆنزیی، له خانووی سێ مه‌تر چوارگۆشه‌ی خشتدا ژیاون. به ئاژه‌ڵداریی و كه‌مێكیش به كشتوكاڵه‌وه سه‌رقاڵ بوون. ته‌نها خانوه‌كانیان نه‌كه‌وتوه‌ته به‌رده‌ستمان، به‌ڵكو دۆخی ژیانیان، خواردنه‌كانیان، قاپه گڵینه‌كان و گۆزه‌كانیان له رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای نوێوه، هه‌ڵده‌سه‌نگێنین".
تیمه‌كه له میانی كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندندا، قاپی گڵین و گۆزه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه بۆ 6-7 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، پاشماوه‌كانی قۆناغی حه‌وت هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش ورده ورده ده‌رده‌كه‌ون و له رووی شوێنه‌وارناسیی شاره‌كانه‌وه، مایه‌ی دڵخۆشییانه.