نه‌وا
بیانكا ئهدریسكو خانمه یاریزانی تێنسی سه‌ر زه‌ویی كه‌نه‌دا، نازناوی پاڵه‌وانێتی ئه‌مریكای كراوه بۆ تێنس/ ئافره‌تان به‌ده‌ستهێنا.
له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا، كه له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چو، خانمه یاریزان سێرێنا ویلیامزی ئه‌مریكا و خاوه‌ن ریزبه‌ندی هه‌شته‌م له‌سه‌رئاستی جیهان، روبه‌ڕوی بیانكا ئه‌ندریسكو خاوه‌ن ریزبه‌ندی پانزه‌هه‌م له‌سه‌رئاستی جیهان بوه‌وه.
یارییه‌كه زۆر به‌توندی به‌ڕێوه‌چو، ئه‌ندریسكو به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رانبه‌ر به‌سه‌ر ویلیامزدا سه‌ركه‌وت و بوو به یه‌كه‌م خانمه یاریزانی كه‌نه‌دی، كه نازناوی گراند سلام به‌ده‌ستبهێنێت.
جێی ئاماژه‌یه كاتێك ساڵی 1999 سێرێنا ویلیامز یه‌كه‌م نازناوی گراند سلام-ی به‌ده‌ستهێنا، هێشتا بیانكا ئه‌ندریسكو نه‌هاتبوه دنیاوه.