نه‌وا
ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى عیراق هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ى خستن و له‌سه‌ركارلابردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران، عیراق ده‌خاته تونێلێكى تاریكه‌وه و ئه‌سته‌مه شوێنگه‌ره‌وه‌یه‌كى بۆ بدۆزرێته‌وه.
ئه‌حمه‌د حوسنى سه‌ركرده له ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى به رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جدید"ى وتوه "دڵنیاین له‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌ر 4 ساڵه‌كه‌ى له‌پۆسته‌كه‌ى ته‌واوده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ى متمانه‌ى لێ وه‌ربگیرێته‌وه، چونكه ئه‌و پشتگیرییه سیاسییه گه‌وره‌یه‌ى له حكومه‌تى ئێستا ده‌كرێت به‌تایبه‌تى له هاوپه‌یمانى بنیادنانه‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، كه هێزه شیعی و سوننیه گه‌وره‌كان له‌خۆى ده‌گرێت، هه‌روه‌ها پشتگیرى فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانیشى هه‌یه".
وتیشى "حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى چه‌ندین ده‌ستكه‌وتى هه‌یه له‌سه‌رئاستى وه‌زاره‌ته‌كان و دۆسێی سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى و دۆسێی ئابورى و كشتوكاڵ".
په‌رله‌مانتاره‌كه هۆشداری ده‌دات له هه‌وڵى خستنى كابینه‌ی ئێستای حكومه‌ت، چونكه پێیوایه عیراق ده‌خاته تونێلێكى تاریكه‌وه، به‌تایبه‌تى كه له‌ئێستادا دۆزینه‌وه‌ى شوێنگه‌ره‌وه‌ى ئه‌سته‌مه.
سه‌ركرده‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى ده‌شڵێت "له‌سه‌ركارلابردنى سه‌رۆك وه‌زیران پێویستى به‌ره‌زامه‌ندى كوتله سیاسییه‌كان و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها پێویسته هه‌موولایه‌ك له‌سه‌ر شوێنگه‌ره‌وه‌كه رازى بكرێن بۆیه گفتوگۆكردن له‌وباره‌یه‌وه شكستده‌هێنێت".