سەرۆكی ئەمریكا جۆن بۆڵتۆنی دورخستەوە

10/09/2019 جیهان

نەوا
سەرۆكی ئەمریكا دورخستنەوەی جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی راگەیاند.
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا رایگەیاند، شەوی دووشەممە پەیوەندی بە جۆن بۆڵتۆنەوە كردووە و پێی راگەیاندووە، كە چیتر پێویستیان بە تواناكانی نەماوە.
راشیگەیاند، بۆڵتۆن رۆژی سێ شەممە نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كردووە.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش كردووە، زۆرینەی ئەندامانی تیمەكەی دژی پێشنیازەكانی جۆن بۆڵتۆن بوون بۆیەش داوای دەستلەكاركێشانەوەی لێكردووە.
ترامپ ئاشكراشی كردووە، هەفتەی داهاتوو كەسێكی تر وەك راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی رادەگەیەنێت.
جۆن بۆڵتۆن رۆژی 9 ی نیسانی ساڵی رابردوو وەك راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی دەستنیشان كرابوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group