نه‌وا
قوسه‌ى عه‌باس شه‌به‌كى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر پشكى هاوپه‌یمانى بنیادنانه‌وه ده‌ڵێت "شكستهێنانى حكومه‌ت له هه‌ندێك كاردا واتاى شكستپێهێنانى حكومه‌ت و لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه نییه، به‌ڵكو پێویسته كار بۆ به‌هێزكردنى بكه‌ین".
په‌رله‌مانتاره‌كه له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "هه‌ندێك وه‌زاره‌تى حكومه‌ت به‌تایبه‌تى وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزاریه‌كان شكستیانهێناوه، هه‌روه‌ها حكومه‌تیش پابه‌ند نه‌بوه به به‌رنامه‌كه‌یه‌وه، ته‌نها سێ مانگى بودجه ماوه كه‌چى تائێستاش ژماره‌یه‌كى زۆر پرۆژه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بوو هه‌ن ئه‌نجامنه‌دراون".
وتیشى "شكستهێنان و رازى نه‌بون له ئه‌داى هه‌ندێك وه‌زاره‌ت ماناى ئه‌وه نییه متمانه له حكومه‌ت وه‌ربگرینه‌وه، به‌ڵكو پێویسته به‌شێوه‌یه‌كى پیشه‌یى كار بۆ به‌هێزكردن و راستكردنه‌وه‌ى بكه‌ین، له‌وانه‌یه هه‌ندێك وه‌زیر له‌به‌ر چه‌ندی نهۆكار پێویستییان به‌گۆڕین هه‌بێت، هه‌ندێك وه‌زاره‌تیش هه‌ن ئاستیان باشه له‌چاو وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌دا".
قوسه‌ی عه‌باس شه‌به‌كی باسى له‌وه‌شكرد، هه‌ڵسه‌نگاندنى كارى حكومه‌ت یه‌كێك ده‌بێت له گرنگترین كاره‌كانى په‌رله‌مان له وه‌رزى نوێى یاساداناندا، وه‌رزى نوێی په‌رله‌مانیش زۆر چالاكتر ده‌بێت له‌وه‌رزه‌كانى پێشوو، كه چه‌ندین ئه‌ركى چاودێرى و یاسادانان له‌خۆده‌گرێت.