وەزیری دەرەوە: بونی هێزی توركیا لەناو خاكی عیراقدا رەتدەكەینەوە

6 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا
محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عیراق دەڵێت "بونی هێزی توركیا لەناو خاكی عیراقدا رەتدەكەینەوە و لەگەڵ ئەنقەرە لەو بارەیەوە لەپەیوەندیداین و "برا توركەكانمان" هەستیاری بارودۆخەكە تێدەگەن".
محەمەد عەلی حەكیم لەوتەیەكدا لەدانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی كۆمكاری عەرەبی وتی "عیراق بوونی سوپای توركیا لەسەر خاكەكەی رەتدەكاتەوەو بەهەموو شێوەیەك هەوڵ بۆ كۆتاییهێنانی دەدات".
وتیشی "عیراق دەستی كردوە بەهاریكاری ئەمنی لەگەڵ توركیا بەو رێگایانەی هەردوولا لەسەری رێكدەكەون".
دواتریش وەزیری دەرەوەی عیراق لە پرێس كۆنفرانسێكدا رونیكردەوە، لەگەڵ توركیا لە پەیوەندی بەردەوامدان لەسەرئاستی وەزارەتی دەرەوە و بەرگری و هەواڵگری و لەسەرجەم بوارەكاندا. وتیشی "برا توركەكان لە هەستیاری ناوچەكەو گرنگییەكەی تێدەگەن، هەروەها ئێمەش لە مەترسی رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" و هەڵوێستەكانیان تێدەگەین و لەگەڵ لایەنی توركی هەوڵی بەرهەمدارمان هەبووە لەوبارەیەوە".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group