پارێزگاری هەڵەبجە: یەكێتی لە پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا نەكشاوەتەوە

5 رۆژ پێش ئێستا

نەوا
پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا نەكشاوەتەوەو سەرجەم ناوی كاندیدەكانی ئەنجومەنی پارێزگا نێرداون بۆ وەزارەتی ناوخۆ.
لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی یەكێتی، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە راگەیاند: یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا نەكشاوەتەوە.
وتیشی: یەكێتی هێزێكی گەورەی پارێزگای هەڵەبجەیە و دەنگی یەكەمی پارێزگاكەیە بەڵام ئەوان دابەشكردنی بەڕێوەبەرایەتیەكان و دابەشكردنی پۆستی قایمقام و ناحییەكان نابەستنەوە بەپێكهینانی ئەنجومەنەكەوە و ئەوان تەنها واژۆیان بۆ ئەنجومەنە كردوە.
پارێزگاری هەڵەبجە ئاشكراشیكرد رونكردنەوەكانی یەكێتیمان بۆ وەزارەتی ناوخۆ ناردووە  و هاوكات سەرجەم ناوی كاندیدەكانی ئەنجومەنی پارێزگاش نێرداون بۆ وەزارەت و هیچ لایەنێك گرفتی نەبووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group