نه‌وا
ماسیۆ توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ى به‌رپرسیاربێت له لێدانى پێگه سه‌ربازیه‌كان و كۆگاكانى چه‌ك له عیراقدا. ته‌ئكیدیشیكرده‌وه واشنتۆن پشتگیرى ته‌كنیكی و هه‌واڵگرى و راهێنان پێشكه‌ش به هێزه ئه‌منیه‌كانى عیراق ده‌كات.
نوسینگه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ناوبراو له‌گه‌ڵ ماسیۆ توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له به‌غدا كۆبوه‌ته‌وه و باسى گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواره‌كانى سیاسى و ئابورى و سه‌ربازى و سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی دیكه‌دا كراوه.
هه‌روه‌ها باس له پشتگیریهكانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا كراوه بۆ پشتگیرى ته‌كنیكی و هه‌واڵگرى و راهێنان تا هێزه عیراقییه‌كان بتوانن به‌ره‌نگارى تیرۆر و شانه نوستوه‌كانی سه‌ر سنوره‌كان ببنه‌وه.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه، ماسیۆ توله‌ر ره‌تیكردوه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ى له پشت لێدانى پێگه سه‌ربازى و كۆگاكانى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بێت له عیراقدا. هه‌روه‌ها سوربونى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر پشتگیرى گه‌ل و حكومه‌تى عیراق و پاراستنى سه‌روه‌رى خاكه‌كه‌ى و به‌هێزكردنى توانا ئاسمانیه‌كانى عیراق پیشانداوه.