پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق: جارێ‌ زوە بۆ دیاریكردنی بڕی كورتهێنانی بودجەی 2020

17/09/2019 عێراق

نەوا
عەلی عەللاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق دەڵێت "جارێ‌ زوە بۆ دیاریكردنی بڕی كورتهێنانی بودجەی گشتی 2020". باس لەوەشدەكات یاسا رێگەنادات یەدەگی بانك بۆ قەرزدان بە حكومەت بەكاربهێنرێت.
عەللاق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "یاسا رێگەنادات یەدەگی بانكی نێودەوڵەتی بۆ قەرزدان بەحكومەت بەكاربهێنرێت بۆئەوەی كورتهێنانی بودجە پڕبكاتەوە، بەڵكو ئەو پارەیە بۆ سەقامگیری نرخی دراوی ناوخۆیی و هێزی دراو بەكاردەهێنرێت".
وتیشی "بڕی كورتهێنانی بودجەی 2020 تائێستا جێگیر نییە، هەروەك وەزارەتی داراییش باسی كردوە، ئەوەی لەبارەیەوە باس دەكرێت تەنها ژمارەیەكی پێشبینیكراوە و تائێستا هەژمار نەكراوە".
پارێزگاری بانكی ناوەندی رونیكردوەتەوە، سەقامگیری نرخی دراوی عیراق ئامانجی سەرەكی بانكی ناوەندییە و بەهەموو شێوەكان هەوڵی بەدیهێنانی دەدەن، ئەوەش بەشێوەیەكی سەرەكی پشتی بە ئاستی ئابوری عیراق بەستوە، ئابوری بەهێزبێت پارێزگاری لە نرخی دراو بەهێزتر دەبێت ئابوریشمان بەندە بە نرخی نەوت، چونكە داهاتی سەرەكی دەوڵەتە، هەروەها بنەمای سەرەكی دراوی بیانیشە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group