روسیا پەرە بە دۆزینەوەی ڤاكسینی شێرپەنجە دەدات

2 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
تاوەكو ئێستا لە جیهاندا هەوڵێكی بەردەوام هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری شێرپەنجەو بنبڕكردنی، پزیشكانی روسیاش لە هەوڵی پەرەپێدانی ڤاكسینێكدان.
ماڵپەڕی نۆڤۆستی روسی بڵاویكردۆتەوە، شارەزایان لە كۆڕبەندی ئابوری نێودەوڵەتی سانت پترسبۆرگ راپۆرتێكیان خستۆتەڕو كە لە ئێستادا چەندین ڤاكسینی شێرپەنجە بەشێوەیەكی هاوتەریب لە روسیا پەرەی پێدەدرێت و تاقیكردنەوە كلینیكییەكانی ڤاكسینی نوێی شێرپەنجەش دەستپێدەكات، لەو نێونەشدا ڤاكسینی توێنەرەوەی وەرەمی ئەنتێرۆمیكس هەیە كە پسپۆڕانی سەنتەری نیشتمانی بۆ توێژینەوەی تیشكی سەر بە وەزارەتی تەندروستی بە هاوكاری لەگەڵ پەیمانگای ئینگلهارت بۆ بایۆلۆجیای ئەكادیمیای زانستی روسیا كاری لەسەر دەكەن.
باس لەوەشكراوە، تاقیكردنەوە كلینیكییەكان لەسەر مرۆڤ دەستیپێكردوەو ئەندرێی كاپرین بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری نیشتمانی بۆ توێژینەوەی تیشكیی رایگەیاندوە، پەیمانگاكەیان یەكەم پەیمانگایە راسپێردراوە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەیەكی كلینیكی قۆناغی یەكەمی ئەم ڤاكسینەو لە دو ساڵی دیكەدا بەردەست دەبێت.
هەروەها ئەلێكساندەر گینتسبورگ سەرۆكی سەنتەری توێژینەوەی نیشتمانی گامالێیا بۆ پەتاو مایكرۆبایۆلۆجی وتویەتی، ساڵی رابردو 25 دەرمانی نوێ بۆ چارەسەركردنی وەرەمی شێرپەنجەیی لە سەرانسەری جیهاندا پەرەی پێدراوە.







شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group