نه‌وا
دانیشتنی دادگاییكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له باڵه‌خانه‌ی دادوه‌رانی باڵای دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چو.
شاندی هه‌ده‌په و سه‌زای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، باشاك ده‌میرتاش هاوسه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و شاندی جه‌هه‌په كه سه‌زگین تانریكۆلۆ په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په‌شی تێدابوو، به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه‌ی دادگادا كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا شه‌ش پارێزه‌ر به‌رگرییان له سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كرد و رایانگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌نێوان عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری په‌كه‌كه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تدا سه‌ربكه‌وێت، ده‌میرتاش رۆڵی گێڕاوه، هه‌روه‌ها ده‌میرتاش به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و كراوه‌ته ئامانج و له كاره سیاسییه‌كانی بێبه‌شكراوه.
پارێزه‌ران وتیشیان "ئه‌ردۆغان فه‌رمانی دا و دۆسیه ئاماده‌كران و كوده‌تای 4ی تشرینی دووه‌می 2016 ئه‌نجامدرا و سیاسه‌تمه‌داران ده‌ستگیركران".
پارێزه‌ران باسیان له 9 بیانووی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ده‌ستگیركردنی ده‌میرتاش كرد و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، قسه‌كانی ده‌میرتاش سیاسین. كاتێك ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی دووه‌مین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا بوو ئه‌و لێدوانانه‌ی داوه، قسه‌كانی سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆن كراوه به بیانووی ده‌ستگیركردن.
نزیكه‌ی 29 په‌رله‌مانتاریش له فراكسیۆنی سۆسیالیست و پارتی سه‌وز له په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا چاودێریی ئه‌و دانیشتنه‌ی دادگایان كرد.