له‌ باكوری كوردستان رێگه‌ به‌ هونه‌رمه‌ندێك نه‌درا گۆرانی به‌ كوردی بڵێت

29/09/2019 هەمەڕەنگ

نه‌وا
هێزه‌كانی ئاسایش له‌ شاری باتمان-ی باكوری كوردستان رێگه‌یان به‌ هونه‌رمه‌ندێكی كورد نه‌دا به‌ كوردی گۆرانی بڵێت.
چه‌ند میدیایه‌كی توركی بڵاویانكرده‌وه‌، دۆدان ئۆزه‌ر كه‌ هونه‌رمه‌ندێكی كوردی توركیایه‌، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی كۆنسێرتێك له‌ كافتریایه‌كی شاری باتمان-ی باكوری كوردستان، كاتێك ویستویه‌تی گۆرانییه‌كی كوردی پێشكه‌شبكات، هێزه‌كانی ئاسایش مایكرۆفۆنیان له‌ ده‌ستی هونه‌رمه‌نده‌كه‌ سه‌ندووه‌ و رێگه‌یان نه‌داوه‌ گۆرانی به‌ زمانی كوردی بڵێت، پێشیان وتوه‌ له‌ توركیا گۆرانی وتن به‌ زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌یه‌، دواتر كۆتاییان به‌ كۆنسێرته‌كه‌ هێناوه‌.
ئه‌و گۆرانیه‌ كوردییه‌ی دۆدان ئۆزه‌ر ویستبوی پێشكه‌شیبكات، پێشتر له‌ پێشبڕكێیه‌كی هونه‌ریدا له‌سه‌رئاستی توركیا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنابو، گوێگر و هه‌وادارێكی زۆریشی هه‌یه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group