شەپۆلێكی خۆر شەش رۆژ زەوی دەكات بە شەو

02/10/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
بەوتەی چەند زانایەكی گەردونی، لە مانگی كانونی یەكەمی ئەمساڵ بەهۆی شەپۆلێكی گەردەلولیی خۆرەوە، بۆی هەیە زەوی بۆ ماوەی شەش رۆژ لە تاریكیدا بێت.
ژمارەیەك زانای گەردونی، كە چاودێریی گۆڕانكارییەكانی ئەمدواییەی سەر رووی خۆریان كردووە، ئاشكرایانكردوە، لە مانگی كانونی یەكەمی ئەمساڵدا بۆ ماوەی شەش رۆژ تیشكی خۆر بەتەواوەتی ناگاتە زەوی، ئەوەش بەهۆی شەپۆلێكی گەورەی گەردەلولیی خۆرەوە دەبێت، كە دەبێتەهۆی ئەوەی نزیكەی 90%ی تیشكی خۆر نەگاتە زەوی.
زاناكان پێشبینی دەكەن بەهۆی نەگەیشتنی تیشكی خۆر بە زەوی، گرفت لە شەپۆل و ئامرازەكانی پەیوەندیدا دروستببێت، جگەلەوەی بۆی هەیە دانیشتوانی تەواوی جیهان دیاردەی (شەفەق) ببینن، كە لەكاتی ئاساییدا تەنها لە جەمسەرەكانی گۆی زەوی ئەو دیاردەیە دەبینرێت.
هەر بەوتەی زاناكان، ئەو دیاردەیە 250 ساڵ جارێك رودەدات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group