ئینجلینا جولی-یەكەی ئێران دەستگیركرا

07/10/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
دەسەڵاتدارانی ئێران بڕیاریان دا سەحەر تەبەر هاوشێوەكەی ئینجلینا جولی ئەكتەری ئەمریكی دەستگیربكەن و تۆمەتی بەدڕەوشتیان خستوەتەپاڵی.

سەحەر تەبەر هەژمارێكی چالاكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستاگرام"دا هەیە و بەردەوام وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی دادەنێت و ئەوەندەش نەشتەرگەری جوانكاری كردوە بۆئەوەی لە ئینجلینا جولی ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی بچێت، روخساری بەتەواوی گۆڕاوە و نە لە پێشوی خۆی دەچێت و نە لە ئەكتەرە ئەمریكییەكەش.
بەپێی هەواڵی میدیای ئێرانی، دادگای تارانی پایتەختی ئێران تایبەت بە دۆسێی رۆشنبیری و تاوانی بەدڕەوشتی و كۆمەڵایەتی بڕیاری دەستگیركردنی سەحەری دەركردوە بێ ئەوەی كاتی دەستەبەسەركردنەكەی ئاشكرابكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group