خەڵاتەكانی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دابەشكران

08/10/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی كۆتاییهات و فیلمە براوەكانی فێستیڤاڵەكە خەڵات كران.
رێوڕەسمی كۆتایی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسان و هونەرمەندانی ناوخۆ و بیانی بەڕێوەچوو.

لە ماوەی حەوت رۆژی فێستیڤاڵەكەدا 134 فیلمی كوردی و بیانی نمایشكران، لەكۆتایشدا 15 خەڵات بەسەر براوەكانی فێستیڤاڵ دابەشكرا كە سێ خەڵاتی زێڕین و 12 خەڵاتی زیوین بوو.
دوای ئاشكراكردنی براوەكانی فێستیڤاڵ لەلایەن لیژنەی داوەرانەوە، خەڵاتەكان بەمشێوەیە دابەش كران.
- خەڵاتی بەهرەی نوێ بەخشرایە بە فیلمی "Rhino" لە دەرهێنانی پوران محەمەد.

- خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەشن بەخشرایە فیلمی "DREAMS IN THE DEPTHS" لە دەرهێنانی رەزا محەمەدی.

- خەڵاتی داوەران بۆ كورتەفیلمی ناوخۆیی بەخشرایە فیلمی "رێگا" لە دەرهێنانی خەیبەر رەفیق.

- خەڵاتی باشترین فیلمی ناوخۆیی بەخشرایە فیلمی "رۆژێك لە رۆژان لە كوردستان" لە دەرهێنانی ژینۆ هادی.

- خەڵاتی داوەرانی باشترین كورتەفیلمی نێودەوڵەتی بەخشرایە كورتەفیلمی ‏(Asmnina) لە دەرهێنانی دێكێل بێرێنسن.

- خەڵاتی باشترین كورتەفیلمی نێودەوڵەتی بەخشرایە كورتە فیلمی (Unlike today) لە دەرهێنانی ئەسترید مێنزڵ.

- خەڵاتی باشترین فیلمی دۆكیۆمێنتاری نێودەوڵەتی بەخشرایە دۆكیۆمێنتاری (Terra) لە دەرهێنانی Julian Kushnarinko.

- خەڵاتی باشترین فیلمی دۆكیۆمێنتاری ناوخۆیی سنەوبەری ئاڵتوونی بەخشرایە دۆكیۆمێنتەری "دیالۆگ" لە دەرهێنانی سەلیم یڵدز.

- خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتوونی بۆ باشترین فیلمی درێژ بەخشرایە فیلمی A tale of 3 sisters لە دەرهێنانی ئەمین ئاڵپەر.

- خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیلمی درێژ بەخشرایە رەزا میركەریمی دەرهێنەری فیلمی قەسری شیرین.

- خەڵاتی باشترین سیناریۆ بەخشرایە فیلمی Parasite.

- خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ بۆ فیلمی درێژ بەخشرایە ئەكتەر Camere Ebuzziya لەفیلمی A tale of 3 sisters.

- خەڵاتی باشترین ئەكتەری كوڕ بۆ فیلمی درێژ بەخشرایە ئەكتەر Victor zhusti لە فیلمی The Delegation.

- خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی بەخشرایە فیلمی The mute لە دەرهێنانی Bartosz Konopka.

- خەڵاتی داوەران بۆ فیلمی درێژ بەخشرایە فیلمی Screwdriver لە دەرهێنانی Bassam Jarbawi.

ژینۆ هادی براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی ناوخۆیی دوای بردنەوەی خەڵاتەكە ئاماژەی بە ناوەڕۆكی فیلمەكەی كرد كە باس لە كێشەی كۆمەڵایەتی و دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر ژنان دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد ئاستی فێستیڤاڵەكە ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر بەرەوپێش دەچێت و داوای لە لایەنە بەرپرس و پەیوەندیدارەكان كرد لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر هاوكاری سەرخستنی فێستیڤاڵە بكەن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group