" پەرلەمان بە سڕكردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی كەركوكی لەباربرد"

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا
بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی سڕكردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارە ئومێدی هەڵبژارنی پارێزگاری نوێی كەركوكی لەباربرد كە یەكێتی و پارتی رێكەوتنیان لەسەر كردبوو.
بڵیسە جەبار فەرمان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لەژێر ناوی (ئاگری خۆپیشاندانەكانی جنوب و دوكەڵەكەی بۆ كەركوك)، لەبارەی سركردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، نوسیویەتی" لە پەرلەمانی عیراق چەند بریارێكی هەنوكەیی درا لەسەر رۆشنایی ئەو هەلومەرجەی عیراقی گرتۆتەوە، لیژنەی پەیوەندیدار بە دۆخی خۆپیشاندانەكان چەند پێشنیارێكی خستە روو كە دەنگیان لەسەر درا و كران بە بریار و راسپاردە بۆ حكومەت".
نوسیویشیەتی، "لەبارەی بڕیاری سڕكردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، یەكەم بەپێی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان ژمارە (21)ی ساڵی 2008 ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوەو تایبەتمەندی و دەسەڵاتی سڕكردنیان دەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نوسیویشیەتی"ئەم بڕیارە ئومێدی هەڵبژارنی پارێزگاری نوێی كەركوكی لەباربرد، چونكە بەپێی رێكەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە دەبوایا دەنگی لەسەر بدرێت، بەم بڕیارەی پەرلەمانی عیراق ئەو هەوڵە كۆتایی هات".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group