"هەرێمی كوردستان داواكارییەكانی خۆی لە بودجەی 2020ی داوە بە بەغدا"

پێش 2 هەفتە

نەوا
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، هەولێر داواكاریی خۆی لەبارەی پشكی كورد لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 بۆ بەغدا ناردوە، لە دوو هەفتەی داهاتوشدا شاندێكی هەرێم دەچێتە بەغدا.
فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتوە، گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامییان هەیە و هەنگاوی باش نراوە، هەروەها لەلایەن هەرێم و بەغداشەوە ئیرادەیەكی بەهێز هەیە بۆ چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا.
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاشكراشیكردوە، هەرێم داواكارییەكانی و بودجەی خەمڵێنراوی خۆی بۆ ساڵی داهاتوو لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 بۆ بەغدا رەوانەكردووە بۆئەوەی جێگیربكرێت، بەڵام حكومەتی عیراق هێشتا پڕۆژەیاسای خۆی تەواو نەكردوە.
بەپێی زانیارییەكانی فارس عیسا، بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتودا شاندێكی حكومەتی هەرێم لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا سەردانی بەغدا بكات، بۆئەوەی بتوانن لەبارەی پشكی هەرێمەوە لەگەڵ بەغدا بگەنە رێككەوتن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group