نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و دۆخه‌ی رۆژئاوای كوردستان به ئارامی چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه پێیانوایه شه‌ڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیرۆریستان و داعشدایه.
فه‌وزی هه‌ریری له لێدوانێكدا به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، لە چەند رۆژی رابردودا سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا قسه‌یانكرد و داوایان كرد به ئارامی گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی رۆژئاوا دۆخێكی ئارامی هه‌یه و داعشی تێدا نه‌ماوه، به‌ڵام جارێكی دیكه ئه‌و شه‌ڕه ده‌بێته‌هۆی زیندوبونه‌وه‌ی داعش.
وتشیى "ئێمه ده‌خوازین ئه‌و گرفته به ئاشتی چاره‌سه‌ربكرێت، چونكه ئه‌و دۆخه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره ده‌گه‌نه هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه بارگرانییه له‌كاتێكدا هێشتا یه‌ك ملیۆن ئاواره له كوردستاندان".
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و شه‌ڕه ته‌نها له سودی داعش و تیرۆریستان ده‌بێت، بۆیه به‌پێی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت هه‌وڵده‌درێت دۆخه‌كه ئارام بێته‌وه. وتیشی "ئێمه حاڵمان ئاڵۆزه و دۆخی ئابوریشمان گوشاری له‌سه‌ره، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه ئاستی هاتنی ئاواره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌زناكه‌ین بگاته ئه‌و دۆخه، به‌ڵام حكومه‌تیش پلان و به‌رنامه‌ی هه‌یه".