نەوا-
سایتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕگەیەكی تایبەتی بە رێنماییەكانی یاسای خانەنشینیی هەموار كردەوەو بازنەی سودمەندبوانی لە درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 65 ساڵ فراوانتر كرد.
بەپێی فەرمانە نوێیەكەی ئەنجومەنی وەزیران لە دەقە هەمواركراوەكەدا بڕیار دراوە كە مافی درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 65 ساڵ جگە لە كەسوكاری شەهیدانی هەرێمی كوردستان ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە كە كەسوكاری پلە یەك و پلە دووی شەهیدانی كوردی فەیلین، هەروەها فەرمانبەرانی كەسوكاری پلە یەك و پلە دووی ئەو شەهیدانەن كە بەپێی یاسای دەزگای شەهیدانی فیدراڵی هەمواركراو تۆماركراون.
لە فەرمانەكەدا جەختیشكراوەتەوە، كە مەرجی سەرەكی بۆ سودمەندبونی ئەو فەرمانبەرانە پێشكەشكردنی بەڵگەی فەرمییە بەمەبەستی پشتڕاستكردنەوەی دۆسییەكانیان.