رێكخراوێك: بڕینی ئینتەرنێت لەشارەكانی عیراقدا پێشێلكاریە

10/10/2019 عێراق

نەوا
رێكخراوی عیراقی بۆ پێوانی كوالێتی پەیوەندیەكان بڵاویكردەوە، بە بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت حكومەتی عیراقی مافەكانی مرۆڤ پێشێل دەكات.
رێكخراوەكە لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، لەساڵی 2016دا ئەنجومەنی مافی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان بەكارهێنانی ئینتەرنێتی وەك مافێكی سەرەكی مرۆڤ پێناسەكردوە، بەڵام حكومەتی عیراقی ئەو مافە پێشێل دەكات و هاووڵاتیانی لە جیهان دادەبڕێنێت.
ئەوەش هاتوە، ئەو بەرنامەو ماڵپەڕانەی بلۆك كراون دەتوانرێت لەرێگەی بەرنامەكانی VPNەوە بكرێنەوە ئەوەش واتای ئەوەیە ئەو بەربەستانەی حكومەتی عیراق بۆ هێڵەكانی پەیوەندی دایناون هیچ سودێكیان نییە و بەكارهێنانی بەرنامەكانی VPNیش زیان بە خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت دەگەیەنێت و زۆر خاو دەبێت.
ئەو رێكخراوە هاووڵاتیانیش ئاگاداردەكاتەوە تەنها لەكاتی پێویستدا ئەو بەرنامانە بەكاربهێنن و ئەگەر پێویست نەبو دابخرێنەوە، چونكە هێڵی ئینتەرنێتەكەی بەتەواوەتی خاو دەكاتەوە، هەروەها لە زۆرێك لە خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێتیش بێبەش دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group