نەوا
لۆسار ماتیۆس ئەستێرەی پێشووی ئەڵمانیا و بایرن میونشن داوا لە ئیدارەی یانە باڤارییەكە دەكات گرێبەستی تۆماس مولەر درێژ بكەنەوە.
مولەر تەمەنی بۆتە 30 ساڵ و لەئێستادا پێگەی سەرەكی لە پێكهاتەی بایرن میونشندا نەماوە و شوێنەكەی بۆ فیلیپ كۆتینهۆی بەرازیلی چۆڵكردوە.
سەرەڕای ئەو دۆخەش، ماتیۆس داوا لە ئیدارەی یانەی بایرن دەكات رێ بە مولەر نەدەن بڕوات، بەڵكو پێویستە گرێبەستەكەی نوێ بكرێتەوە.
هەرچەندە گرێبەستی مولەر تا مانگی حوزەیرانی 2021ە، بەڵام خۆی دەیەوێت بڕوات و یانە باڤارییەكە بەجێبهێڵێت.
لەوبارەیەشەوە ماتیۆس دەڵێت "مولەر بەهایەكی زەبەلاحی بۆ بایرن هەیە وەك سیمبولێكی ناسنامەی یانەكە وایە. رێگەدان بە رۆیشتنی بۆ هەردوولا خراپە".