وتەبێژی هەسەدە: لێپرسراوی راگەیاندنی یەپەژە شەهیدبوو

17/10/2019 جیهان
نەوا
وتەبێژی هێزەكانی‌ سوریای دیموكرات، گیانلەدەستدانی لێپسراوی‌ راگەیاندنی یەپەژە رادەگەیەنێت بەهۆی لەشكركێشی توركیاوە.
مستەفا بالی وتەبێژی هێزەكانی‌ سوریای دیموكراتی‌ (هەسەدە) رایگەیاند، لێپسراوی‌ راگەیاندنی یەپەژە لە لەشكركێشی توركیادا گیانی لەدەستداوە.
بالی‌ لە تویتێكدا دەڵیت "فریشتەیەكی تر، رۆحی جوانی تر و شەڕڤانێكی ئازاد و هاوڕێ و هاوخەبات، دیلۆڤان گەڤەر لێپسراوی‌ راگەیاندنی یەپەژە لە لەشكركێشی توركیادا شەهید بوو".
دەشڵێت "با روحی بە ئارامی بۆ تاهەتایە بمێنێتەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group