ئەمنستی: توركیا و چەكدارە هاوپەیمانەكانی تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە

18/10/2019 جیهان

نەوا
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینترنەشناڵ) رایگەیاند، توركیا و گروپە سوریەكانی هاوپەیمانی لە باكوری سوریا تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە رۆژی هەینی بڵاویكردۆتەوە، ئەمنستی ئینترنەشناڵ رایگەیاندووە، توركیا و گروپە سوریەكانی هاوپەیمانی لە هێرشەكانیان بۆ سەر باكوری سوری چەندین تاوانی جەنگیان لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی، تیمە فریاگوزاریەكان و رۆژنامەنوسان ئەنجامداوە.
ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتیە ئاماژەی بە چەندین هێرشیش كردووە بۆ سەر ناوچەكانی نیشتەجێبوون و كردنە ئامانجی نەخۆشخانە و قوتابخانەكان.
هەروەك كوشتنی بە بێ دادگایی كردنی چەند هاوڵاتیەكی مەدەنی و ژنە سیاسەتمەداری كورد هەڤرین خەڵەفیشی لە لایەن چەكدارانی سەر بە توركیا بە بیرهێناوەتەوە و رایگەیاندووە، توركیا و چەكدارە هاوپەیمانەكان بێ باكن لە كردنە ئامانجی هاوڵاتیانی مەدەنی و هێرشە نایاساییەكانیان زیانی گیانی و مادی زۆری لێكەوتوەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group