5 زانیاری هەڵە لەسەر چا

19/10/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
چا یەكێكە لە خواردنەوە دیارەكان لەناو زۆرێك لە گەلانی جیهانداو چەندین زانیاری و بابەتی لەسەر بڵاودەكرێتەوە یان لەسەر زاری خەڵكە.
چا خواردنەوەیەكی گیایی ناسراوەو بەپێی تازەترین لێكۆڵینەوەكان، كە ژمارەیەك زانا ئەنجامیان داوە و ماڵپەڕی "ستاندارد میدیا" بڵاویكردوەتەوە، دەركەوتوە هەندێك لەو زانیاریانەی لەسەر چا هەن هەڵەن.

1-چای سەوز باشترە لە چای رەش
ئەم زانیاریە بەتەواوەتی هەڵەیە، چونكە هەردوو رەنگەكەی چا لە جۆرە گیایەك دەردەهێنرێن، كە ناوی "كامیلیا سینینسیس"ە بۆیە هەردوو جۆرەكەی چا بە رێژەیەكی یەكسان مادەی دژی ئۆكسیدەكان و ئاسنیان تێدایە.

2-هەموو جۆرە روەكێكی گیایی چایە
ئەم زانیاریەش بەتەواوەتی هەڵەیە، چونكە خواردنەوە روەكیەكان و جۆرەكانی دیكە پێش ئەوەی بگاتە بەكارهێنەر بەپرۆسەیەكی گەرمكردندا تێدەپەڕێنرێن، بەڵام چا بەو پرۆسەیەدا ناڕوات، هەروەها چا مادەی كافایینی تێدایە، بەڵام خواردنەوە روەكیەكانی دیكە نا.

3-بەریتانیەكان چای "كیس"یان داهێناوە
ئەو زانیاریە ناڕاستە و چای كیس لەلایەن بازرگانێكی چا داهێنراوە، كە ئەمریكییە بەناوی "تۆماس سۆلیفا"وە.

4-تێكەڵكردنی شیر لەگەڵ چا سودەكەی كەمدەكاتەوە
زۆرێك پێیانوایە ئەگەر كەمێك شیر تێكەڵی چا بكەیت ئەوا كاریگەری و باشیەكانی چا دەكوژێت، بەڵام بەپێی لێكۆڵینەوەكان چا لەگەڵ هەر مادەیەكی دیكەدا تێكەڵ بكەیت كاریگەریەكەی هەمان شتە و لەشی مرۆڤ هەمان رێژە كافایین هەڵدەمژێت، ئەگەر بەتەنهاش بخورێتەوە.

5-هەڵگرتنی چا بۆ ماوەیەكی زۆر خراپ دەبێت و تامی تێكدەچێت (كاتی بەسەر دەچێت)
ئەم زانیاریە هیچ بنەمایەكی نییە، چونكە چا وادەی بەسەرچونی نییە و هەرچەند هەڵیبگریت تێك ناچێت و خراپ نابێت بەمەرجێك لە شوێنێكی تاریك و سارددا بپارێزرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group