"ترامپ دەیەوێت بە نەوت پاداشتی كورد بداتەوە"

20/10/2019 جیهان

نەوا
سیناتۆرێكی كۆماریەكانی ئەمریكا دەڵێت: ناوچەی ئارام لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی دەبێت، هاوكات بە گەشبینیەوە لە داهاتووی كوردانی رۆژئاوا دەڕوانێت و باس لەوەدەكات: دۆناڵد ترامپ دەیەوێت وەك پاداشت نەوتی ناوچەكە تەنها بۆ كورد بێت.
لیندسی گراهام سیناتۆری كۆماریەكان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ فۆكس نیوز رایگەیند، لەگەڵ ترەمپ كۆبووەوەتەوە و گەشبین بووە، كە چارەسەرێكی سیاسی مێژوویی لە سووریا بەدی دێت، كە دەمێكە ئێمە چاوەڕێین .
وتیشی: ناوچەیەكی ئارامی بێ چەك لە نێوان توركیا و كورد دروست دەكەین، كە ئاسمانەكەی لە ژێر كونترۆلی ئێمەدا دەبێت و لەلایەن كومەڵگەی نێودەولەتییەوە بەرێوەدبرێت.
گراهام ئەوەشی وت: ترامپ قوربانیدانی كورد لە دژی داعش بەرزدەنرخێنێت و دەیەوێت دڵنیا بێت لەوەی كە داعش سەرهەڵناداتەوە، بۆ ئەمەش لە هەماهەنگی لەگەڵ كورد بەردەوام دەبن.
ئەو سیناتۆرەی كۆماریەكانی ئەوەشی وت: "ترەمپ دەیەوێ بە هاوكاری كورد ناوچە نەوتییەكان بپارێزێت و ببووژێنێتەوە، كە داهاتەكەی بۆ كورد بێت، وەكو پاداشت بۆ ئەو شەڕەی كە لەگەڵ ئێمەیان دژی داعش كرد، هەروەها نابێ ئەو ناوچانە بكەونە ژێرە دەستی ئەسەد و ئێران و داهاتەكەیان بۆ ئەوان بچێت".
جێی باسە پێشتریش ترامپ لە تویتێكدا بە ئاماژەدان بە كشانەوەی هێزەكانیان لە باكوری سوریا رایگەیاندبوو، نەوتیان لەو وڵاتە زامن كردووە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group